ئەم وێب ئەپڵیکەیشنە بۆ زیادکردنی کەوانە بۆ ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزە بە بەکارهێنانی نووسینی عوسمانی قورئانی پیرۆز. دوو جۆر کەوانە دابین دەکات:
تێبینی: بۆ دڵنیابوون لە بەرزترین کوالێتی نووسیننی قورئانی پیرۆز، پێویستە دەقی قورئان لەناو بەرنامەکەوە وەربگیرێت. ئەمەش گەرەنتی ئەوە دەکات کە نووسینی عوسمانی قورئانی پیرۆز بە ڕەسەنایەتی بمێنێتەوە. بەرنامەکە تەنها ئەو ئایەتە دەکاتە نێو کەوانە هەڵبژێردراوەکە، ئەمەش وا دەکات کۆپیکردن و دووبارە بەکارهێنانەوە ئاسان ببێت و لە هەمان کاتدا ڕاستەوخۆ سەرچاوەی قورئانەکە وەردەگرێت لە دوای کەوانەکەوە دەینووسێت.
چۆن کاردەکات
بە سادەیی ئایەتێك یان کۆمەڵە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز ئیشارەت دەکەیت پاشان دوگمەیەك دروست دەبێت "دەق
بنێرە" کە کرتەت لێکرد دەچێتە بەشی دانانی کەوانە، پاشان جووتە کەوانەیەکی دڵخواز لە لیستەکان
هەڵدەبژێریت و کرتە لە دوگمەی "دروستکردن" دەکەیت، ئەگەر کەوانەت نەگۆڕی پێویست ناکات دوگمەی
"دروستکردن" داگریت. دواتر کرتە لە
دەرئەنجامەکەی دەکەیت بۆی کۆپی بکەیت، دەتوانیت دەرئەنجامی دووەمیش "کۆپیکردنی کۆد"
بکەیت کە ئەویان بە کۆدی HTML نوسراوە و دەتوانیت لە ناو ماڵپەڕ
(وێبسایت) بەکاربهێنرێت.
پێویستییەکان بۆ دابەزاندن
بۆ بەرهەمهێنانەوەی وردی نووسینی عوسمانی، تکایە ئەم سەرچاوەیەی خوارەوە
دابەزێنە، کە پێکهاتووە لە فۆنتەکانی کە پێویستت دەبێت:
پێویستە لەناو فایلی (CSS)دا هەردوو فۆنتەکە بانگبکرێت پاشان ئەم دوو سەلێکتەرە بەکاربهێنرێت بەم شێوازە:
@font-face {
src: url(https://www.eajaz.net/uploads/fonts/BahijUthmanTaha.ttf);
font-family: "Bahij Uthman Taha";
}
@font-face {
src: url(https://www.eajaz.net/uploads/fonts/UthmanicHafsV22.ttf);
font-family: "Uthmanic Hafs Ver22";
}
.bahij-bracket {
font-family: "Bahij Uthman Taha";
}
.uthmanic-text {
font-family: "Uthmanic Hafs Ver22";
}